گه‌نجێك به‌هۆی شوكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناله گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك كوڕێك به هۆكاری ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی تردا كرد كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی بنكه‌ی دۆمیز له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك له نزیك مزگه‌وتی (غوفران) پۆلیسێك به ناوی "خه‌لیل مهحیهدیین" كه له دایكبووی ساڵی 1983یه و حیمایه‌ی دادوه‌رێكه به ناوی (ع، م، ح) به چه‌كی جۆری ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی زانیارییكانیش ناوبراو به هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شوی به ئامۆزاكه‌ی خۆی كردووه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.