یه‌كێك له ئهتكه سه‌یر و كهمباوهكان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری دا بریتییه له بڕینی گوێچكه‌یه‌ك بۆ ئه‌تككردنی كه‌سێك.
له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك سزایه‌ك بۆ كه‌سێك كه كرده‌وه‌یه‌كی نه‌شیاو ئه‌نجام بدات گوێیه‌كی ده‌بڕن.
ئه‌و ئهتككردنهش پێشتر زۆر باوه بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستدرێژیان بۆ سه‌ر ماڵی كه‌سێك كردبا، له بری ئه‌وه خاوه‌ن ماڵ گوێچكه‌یه‌كی ده‌بڕی و ده‌یكرد به په‌ند بۆ كه‌سانی تر تا كارێكی هاوشێوه دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی (ب) به ناوی ( ح، ع، ز) به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌و سزایه له‌سه‌رده‌می باب و باپیرانمانه‌وه هه‌بووه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ر ماوه، به‌ڵام كه‌متر بووه‌ته‌وه له ساڵان.
ده‌رباره‌ی گوی َبڕینهكه ناوبراو گوتی: كاتێك كوڕێك یان پیاوێك نمه‌ك حه‌رام ده‌رده‌چێت و له‌گه‌ڵ خێزانی پیاوێك سه‌رجێیی ده‌كات ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی خودی ژنه‌كه‌ش بێت، ئه‌وا سزای ئه‌و كوڕه یا پیاوه كه به‌رده‌ستیان بكه‌وێت و ڕانه‌كات گوێبڕین ده‌بێت و سزای ژنه‌كه‌ش ته‌ڵاقدان وهه‌ڵواسین ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كه‌سی وا هه‌بووه كه هه‌ردوو گوێچكه‌كه‌ی بڕدراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌تواری جوان نه‌بووه و چاوی بڕیوه‌ته ناموسی خه‌ڵكی و داوێن پیس بووه.
گوتیشی: جاری وا هه‌بووه له‌سه‌ر پووش و پاوان و په‌رێز خه‌ڵكی گوێی یه‌كتریان بڕیوه و یه‌كتریان ئه‌تك كردووه.
ئافره‌تێكی گوندی (گ) به ناوی "ب، خ،ئ" به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: من به چاوه‌كانی خۆم بینیومه كه گوێی چه‌ند كه‌سیان بڕیوه له‌سه‌ر كێشه‌ی داوێن پیسی.
گوتیشی: كاتێك ده‌بێته شه‌ڕ، زیاتر دیقه‌ت ده‌خرێته سه‌ر گوێكان، چونكه لای ئێمه وا باو بووه كه سزای گوێ بڕین له سزای مردن گه‌وره‌تره چونكه كه كه‌سێك مرد هه‌ر چه‌ند ڕۆژێك له بیری خه‌ڵكدایه‌و دواتر ناوی له نێو ناوان نامێنێت، به‌ڵام كاتێك گوێی كه‌سێك ده‌بڕن ئه‌و كه‌سه ئه‌تك ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك بیبینێت ده‌زانێت كه ئه‌و كه‌سه كه‌تنێكی كردووه بۆیه گوێی بڕدراوه.
ئه‌و ژنه به‌ده‌م مانگا دۆشینه‌وه گوتیشی: پێشتر پیاوان هه‌موویان چه‌قۆیه‌كی زۆر تیژیان پێ‌بوو و هه‌موو ڕۆژێك به به‌ردی هه‌سان تیژیان ده‌كرده‌وه و دواتر به قاچی خۆیاندا ده‌هێنا كه مووی كردبا ده‌یانگوت ئه‌وجار چه‌قۆكه ته‌واوه و ئاماده‌یه، چونكه هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو ڕویدایا به چه‌قۆكه‌ی گیرفانیان گوێی كهتنكهرهكهیان ده‌بڕی و پاشانیش تا گوێبڕاوهكه پارچه‌ی گوێكه‌ی نه‌بات بۆ خه‌سته‌خانه تا پێوه‌ی بدوورنه‌وه له شوێنێكی نادیار ده‌یانخسته ژێر خۆڵه‌وه و ده‌یانشارده‌وه.
هاوڵاتییه‌كی تر كه خه‌ڵكی گوندی (ق) كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌تكی گوێبڕین له سنووره‌كه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی گوتی: جیلی ئێمه دژی ئه‌و ئهتككردنهیه و پێمان وایه كه ده‌بێت یاسا باڵاده‌ست بێت و هه‌ركه‌سێك هه‌ر تاوانێك ئه‌نجام بدات پێویسته ڕاده‌ستی یاسا بكرێت، نه‌وه‌ك و به شێوه‌یه‌كی عه‌شایه‌ریانه سزا بدرێت و به‌شێك له شوێنێكی جه‌سته‌ی لێبكرێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌و گوێبڕینهی كه پێشتر زۆر باو بووه لكهیهكی گه‌وره‌ی به كه‌سایه‌تی گوێ بڕاوهكهوه ده‌خست و وای لێده‌كرد كه دووره په‌رێز بێت و كه‌متر تێكه‌ڵ به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ببێت و تووشی ڕووخانی ده‌روونی ببێت.
شایه‌نی باسه ئه‌تككردن له فه‌رهه‌نگی كوردیدا چه‌ند هاو واتایه‌كی هه‌یه له‌وانه: سووكایه‌تی پێكردن ، ڕیسوا كردن، شووره‌یی كردن، په‌نگ ،لیپ، كه‌له‌ك)ئه‌مانه هه‌موویان له ناوچه جیاكانی كوردستان به‌كار ده‌هێندرێن.
راپۆرت / ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.