ئهمرۆ پێنج شهممه 14 ى 2 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدهگهێنێت ، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى (سلێمانى، قەرەداغ، شارباژێڕ، بنکەى پیرەمەگرون و بنکەى سەنگاو) لە دەرچونى مەیدانیاندا بۆ سنورەکانیان توانراوە (11) هاووڵاتى لەسەر دیاردەى داربڕین خەڵوزکردن و ڕاوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى و بیرلێدان دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەش دهكهن بەمشێوەیە چالاکییەکان ئەنجامدراون، لەسنورى سلێمانى (4) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین، لەسنورى قەرەداغ (3) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین و خەڵوزکردن، لەسنورى شارباژێڕ (1) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین لە سنورى چەمچەماڵ/سەنگاو، (1) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى راوکردن لە سنورى پیرەمەگرون و (2) سەرپێچیکار لەسەر بیرلێدان دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راشیدهگهێنێت ، هاوکات دەستگیرا بەسەر یەک ئامێرى بیرهەڵکەندن و(2) مشارى کارەبایی، یەک باڵندەی (کەو) و ژمارەیەکى زۆر لە دارى بڕدراوى تەمەن جیاوازدا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.