له‌نووسراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆربونی ئاوەوە، ئەگەری دوبارەبونەوەی ڕوداوەكەی ساڵی 1988 هەیە و لەوبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرجەم خاوەنی پڕۆژە گەشتیاریەكان ئاگادار دەكاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمساڵ تێكڕای ئەو ئاوەی هاتووە بۆ دەریاچەكە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا 160%ی تێكڕای ساڵانەی تێپەڕاندوە، بۆیە ئەگەری هەیە ئەمساڵ دەریاچەكە پڕببێت و هەمان ڕوداوی ساڵی 1988 دوبارەبێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوی دوكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات لەبەرئەوەی ڕێڕەوی ڕوبارەكە بەهۆی لەئەنجامی ئەو هەموو زیادەڕۆیانەی كراوەتەسەری، ڕێڕەوەكەی بەرتەسك بۆتەوە، بۆیە ئاگادارتان دەكەین لەئەگەری ڕودانی هەر مەترسیەك لەسەر كەناری ڕووبارەكەو زیانگەیاندن بەهاوڵاتیان و موڵك و ماڵیان.
لهبهشێكى دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نن ، كاری پێویست ئەنجامبدرێت لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و لەئامادەباشیدابن بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو كە ڕوبدات تاوەكو بەرپرسیارێتی نەخرێتە ئەستۆی دەوڵەت لەپاشەڕۆژدا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.