بڕیاره ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند هه‌شت كتێبی نوێ بڵاو بكاته‌وه.
هۆگر ئارام سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ناوه‌نده‌كه‌یان ته‌نها له بواری فیكر و ڕۆماندا كتێب چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌موو ئه‌م كتێبانه‌ش له‌م دوو بواره‌دان. گوتیشی: له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی ناوهندهكهیاندا به‌ڵام به‌هۆی بوونی متمانه‌ی زۆری نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبیان بۆ هاتووه بۆ چاپ و له‌م قۆناغی یه‌كه‌مدا ته‌نها توانیویانه هه‌شت له‌و كتێبانه چاپ و بڵاو بكه‌نه‌وه ئه‌مانه‌ن:
1. ئۆنتۆلۆجی بنه‌ڕه‌تی و بوونی مرۆڤ/ د.محه‌مه‌د كه‌مال
2. قه‌دی بامبۆ/ سعود ئه‌لسنعوسی/ و:ڕه‌نجده‌ر جه‌بار
3. به‌بێ خوێن/ ئه‌لێساندرۆ باریكۆ/ و: ئازاد به‌رزنجی
4. وردوخاشی په‌رته‌وازه/ موحسین ئه‌لڕه‌ملی/ و:ڕه‌نجده‌ر جه‌بار
5. بلیتێك بۆ جه‌هه‌نه‌م/ ئارام كاكه‌ی فه‌لاح
6. سه‌رمایه‌داریی و داهاتووی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر/ ئالان وودس/ و: پێشڕه‌و محه‌مه‌د
7. بووكه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی/ئه‌لبا دیسس پیدس/ و: جه‌بار سابیر
8. شه‌پۆلی نوێی دژهكۆمۆنیزم/ ئێنزۆ تراڤێرسۆ/ و: پێشڕه‌و محه‌مه‌د
" شایانی باسه ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند" له 8/11/2018 دا له مه‌راسیمێكدا له‌لایه‌ن نووسه‌ر و چیرۆكنووس حه‌مه كه‌ریم عارف و به به‌شداری چه‌ندین نووسه‌ر و رۆشنبیریی شاری سلێمانی كرایه‌وه.
ناوه‌نده‌كه پێكهاتووه له كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره كه كتێبی به چوار زمان تێدا ده‌فرۆشرێت و هاوكات له به‌شی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ش پێكهاتووه كه ئه‌م هه‌شت كتێبه نۆبه‌ره‌ی چاپكراوه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌یه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.