لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، ئومێد محه‌مه‌د ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندن له‌باره‌ى نرخى ئه‌نته‌رنێت له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
لهراگهیاندراوهكهى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندندا هاتووه ، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێك له میدیاكانی هه‌واڵی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێتیان له عێراق بڵاوكردهوهو گوایه لێره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ناكرێت، بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌موولایه‌ك و ده‌رخستنی راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین :
1-بڕیاری وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ كه تۆڕی كێبڵه‌كانی ((Back Bone ده‌گرێته‌وه موڵكی حكومه‌ته‌و هه‌روه‌ها كێبڵی ده‌روازه سنووریه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ن و ته‌نها ئه‌وان بۆیان هه‌یه وه‌كو كه‌رتی گشتی تۆڕی كێبڵیان هه‌بێت.
به‌ڵام ئێمه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن خاوه‌نی تۆڕی كێبڵ نین و كه‌رتی تایبه‌ت كه مۆڵه‌تپێدراوی وه‌زاره‌تمانن به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن.
2-كۆمپانیاكانی ئه‌م بواره له عێراق تۆڕی كێبڵی حكومه‌ت له به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی دیاریكراو به‌كاردێنن و له‌رێگای كێبڵی تایبه‌تی خۆیان یان به سیسته‌می وایهرلیس خزمه‌تگوزاریه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی به‌كاربه‌ران.
3-وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق نرخی كرێی به‌كارهێنانی كێبڵی به رێژه‌ی له 25% بۆ كۆمپانیاكان كه‌مكردۆته‌وه نه‌ك نرخی كارتی ئینته‌رنێت بۆ به‌كاربه‌ران، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی باندی خزمه‌تگوزاری كه كۆمپانیاكان ده‌یگه‌یننه پارێزگاكان كردۆته دوو به‌رابه‌ری جاران به‌ڵام به هه‌مان نرخی پێشوو.
ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئامانجی به‌غدا له‌م هه‌نگاوانه ئه‌وه‌یه خێرایی ئینته‌رنێت باش بكرێت نه‌ك هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی به‌شداریكردنی به‌كاربه‌ران
ناوبراو لهكۆتادا ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر به‌راوردی نرخ و كوالیتی ئینته‌رنێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌ین، به‌پشت به‌ستن به داتاكان له هه‌رێم نرخ گونجاوتره‌و كوالیتی ئینته‌رنێت باشتره.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.