ئه‌مرۆ سێشەممە 5 ى 2 ى 2019 کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی شاندی پارتی دەکات.
مەحمود مەحەمەد وتبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئه‌مرۆ سێشەمە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت و جەخت دەکاتەوە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی شاندی پارتی دەکات و هاوکات دەشڵیت لەگەل یەکێتی خاڵی قوڵی زۆر جیاوازمان نییە و گەشبینیشە کە دەگەن بە رێککەوتن.
گوتیشی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه و خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی ئه‌م حكوومه‌ته ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پێكه‌وه داده‌نیشین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م خاڵانه‌ی هه‌مانه بگه‌ینه چاره‌سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.