له ولاتی توركیا كوره كوردێك به ناوی " فه‌رات ئونگور " له به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی ئه‌م وڵاته بۆ ساڵی 2019 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا .
گۆرانی گوتن له به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگ به زمانی كوردی قه‌ده‌خه‌یه ، به‌ڵام به‌شێكی به‌رچاو له سه‌ركه‌وتووانی ئه‌و به‌رنامه‌یه كوردن ، " فه‌رات ئونگور و ئوومه‌ت كاچ " دوو گه‌نجی ده‌نگخۆشی باكووری كوردستانن توانیان بگه‌نه كۆتایی قۆناخه‌كانی ئه‌م به‌رنامه هونه‌رییه .
له كۆتاییدا " فه‌رات ونگور " توانی نازناوی خۆشترین ده‌نگی توركیا بۆ ساڵی 2019 به‌ده‌ستبهێنێت ، فه‌رات خه‌لكی باكووری كوردستانه و ژماره‌یه‌ك گۆرانی كوردی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه ، به‌ڵام له‌م به‌رنامه‌یه رێگه نادرێت به زمانی كوردی گۆرانی بگوترێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.