Erbil 16°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:42

سێ هاولاتى تری ئێزیدی له‌ ده‌ست داعش رزگار کران

تا ئێستا چاره‌نووسی نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی رزگاركراوانی كوردانی ئێزیدی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رزگاركردنی سێ كه‌سی تری ئێزیدی له‌ سووریاوه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/1/2019، حوسێن قائیدی به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركراوانی ئێزیدی له‌ ده‌ست داعش رایگه‌یاند، " دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا سێ كه‌سی تر له‌ كوردانی ئێزیدی له‌ سووریاوه‌ رزگار بكه‌ن".

گوتیشی" ناوی ئه‌و سێ كه‌سه‌ پێكهاتبوون له‌ (سوعاد  چه‌تۆ و داود چه‌تۆ) كه‌ خه‌ڵكی گوندی (تل عه‌زیز) بوون، هه‌روه‌ها منداڵێكی تریش به‌ناوی (حه‌سه‌ن حوسێن ساڵح) ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ كه‌ خه‌ڵكی گوندی (تل قه‌سه‌ب) بووه‌ رزگار كرا، ئه‌و سێ كه‌سه‌ جارێكی تر گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری دهۆك و به‌ كه‌س و كاره‌كانیان شادبوون".

به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ كه‌ رایگه‌یاند، كه‌ به‌ هاوكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تا ئێستا له‌ ده‌ست داعش و گرووپه‌كانی تر له‌ سووریا و ناوچه‌كانی تر ماون و چاره‌نووسیان نادیاره‌ به‌رده‌وامه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ هه‌مووان رزگار ده‌كرێن و ده‌گه‌رێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌ رێكه‌وتی 3ی ئابی ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌سی تریی ئێزدی كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست داعش، وێڕای ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ رزگاركراون، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سی تر به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.