ووته‌بیژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: پۆلیسی مێرگه‌سوور ئاگاداركراونه‌ته‌وه، به بوونی لاشه‌یه‌ك له لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سوور، به گوێره‌ی لێكوڵێنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان به ووته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوو به چه‌كی ده‌مانچه گوله‌یه‌كی له خۆی داوه خۆی كوشتووه.
رائد سعدون هاودیانی ووته‌بیژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ دووشه‌ممه كاتژمێر 5ی ئێواره به‌شی پۆلیسی مێرگه‌سوور ئاگاداركراونه‌ته‌وه به بوونی لاشه‌یه‌ك له لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سوور دوای لێكوڵێنهوهكردن له ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه ده‌ركه‌وت به ناوی (رێناس رێبه‌ر نوری) له دایكبووی ساڵی 2000 پیشه كاسب دانشتووی گوندی ریسومهران ده‌شتی به‌راز گر سه‌ر به شارۆچكه‌ی پیران، به گوێره‌ی لێكوڵێنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان به ووته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوو به چه‌كی ده‌مانچه گوله‌یه‌كی له خۆی داوه خۆی كوشتووه.
له ئێستادا ته‌رمی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی پزیشكی دادی له سۆران كراوه بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه بۆ سوود وه‌رگرتن له لێكوڵێنه‌وه.
پ / كه‌لسوم شوان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.