Erbil 16°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:29

بەڕێوەبەری هاتووچۆی هه‌ولێر شوفێران ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

ئه‌م رێگایه‌ به‌كارنه‌هێنن
کوردستان TV
#7
100%


وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ رێگای‌ هه‌ولێر - دۆلی سماقولی رانیه‌ وحاجیاوا به‌هۆی‌ زۆری باران بارینه‌وه‌ داخراوه‌ و داوا له‌ شۆفێران ده‌كات رێگای جێگره‌وه‌ به‌كاربهێنن.

رائید فازل حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی " ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفیرانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌هۆی بارانبارینێكی زۆر به‌نداوی جه‌لی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی (هه‌ولێر دۆڵی سماقوڵی رانیه‌ وحاجیاوا) له‌كاتی ئێستادا ئاستی ئاوه‌كه‌ی زۆر به‌رزبۆته‌وه‌ وه‌ رێگای یه‌كه‌ی ژێر ئاوخستوه‌ بۆیه‌ داوا له‌ شوفیران  ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا ئه‌م رێگایه‌ به‌كارنه‌هێنن وه‌ رێگای به‌دیل كه‌ رێگای شه‌قڵاوه‌ سكتان و هه‌ولێر كۆیه‌یه‌ به‌كاربێنن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.