Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:30

 نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس سه‌عید یه‌حیا کۆچی دوایی کرد

سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "صوت الاخر" بووه‌
کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ۲۸/۱/۲۰۱۹ له‌ شاری هه‌ولێر نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و سه‌عید یه‌حیا كۆچی دوایی كرد.

سه‌عید یه‌حیای نووسه‌ر و له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ گۆشه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ كوردییه‌كان نووسیوه‌ و له‌ بوواری خۆش نووسی و قه‌ڵه‌مكاری وێنه‌ییدا كێبڕكێی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ خۆشنووسانی عیراقی كردووه‌. و له‌دوا ئه‌زموونیشدا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "صوت الاخر" بووه‌.

ئه‌یلوولدا له‌ رادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق بێژه‌ری به‌شی عه‌ره‌بی بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا به‌رپرسیارێتی حزبی هه‌بووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌م و كتێبی وه‌رگێڕدراوه‌ له‌ زمانی توركییه‌وه‌ بۆ كوردی، به‌تایبه‌تی كتێبه‌كانی عه‌زیز نه‌سین.

شایانی باسه‌ سه‌عید یه‌حیا خه‌تات له‌ ساڵی ١٩٦٧  په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌ ، له‌ حه‌فتاكان بووه‌ به‌ ئه‌ندامی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان.

له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ گۆشه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ كوردییه‌كان نووسیوه‌ و له‌ بواری خۆشنووسی و قه‌ڵه‌مكاری وێنه‌ییدا كێبڕكێی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ خۆشنووسانی عیراقی كردووه‌.

هه‌ر ئه‌مرۆ ته‌رمی ئه‌و نووسه‌ره‌ی كورد له‌ شاری هه‌ولێر به‌ خاك سپێردرا.

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.