هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه لیوای 61 ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراق به 250 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی چوونه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه
هه‌ڵۆ جه‌باری ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌و هێزه جێگره‌وه‌ى هێزی دژه تیرۆری عێراق ده‌بن ، دژه تیرۆر به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌ركوك جێدێڵێت و به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌منى كه‌ركوكیش لیوای 61 ده‌یگرێته ئه‌ستۆ
له‌دوای ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر هێزی دژه تیرۆری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره بوون ، ئاڵای كوردستان له‌ته‌واوی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كه هێنرایه خواره‌وه ، كه‌ركوك دووچاری داگیر كردن بوویه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.