Erbil 12°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:50

مه‌سرور بارزانى : بەغەم و ‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان پێگه‌یشت

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی‌ بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان
کوردستان TV
100%


پەیامی  مەسرور بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی‌ بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان

‎خانه‌واده‌ی‌ بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان

‎به غەم و ‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان و كه‌سایه‌تی نیشتمانپەروەری کوردستانمان پێگه‌یشت.

‎به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی‌ به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرجەم برا ئێزیدیانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین.

‎له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

‎براتان
‎مەسرور بارزانی
٢٨/١/٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.