دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بوونه قوربانی.
به پێی هه‌واڵێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه دوو كۆڵبه‌ر بوونه قوربانی.
به پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو دوو قوربانییه‌كه به ناوه‌كانی ”ئه‌سعه‌د زه‌مانی” كه خه‌ڵكی گوندی حه‌فتاشه و "خالق” خه‌ڵكی گوندی خافووره به‌ر مینێكی چێندراو كه‌وتوون و به هۆیه‌وه به سه‌ختی بریندارن.
شایه‌نی باسه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه‌وه ئه‌سعه‌د هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه و خالقیش به سه‌ختی برینداره، ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی شاری بانه له ژێر چاوه‌دێری چڕی پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.