سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، سهرۆك وهزیرانی پێشووی عێراق باس لە ئاستی دەستوەردانی ئێران دەكات لە عیراق و دەڵێت، مایەی خەمبارییە.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق هێرش دەكاتە سەر هەژموونی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دا تۆمەتباریشیان دەكات بە دەستوەردان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی.
حەیدەر عەبادی لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ڕوسیا الیوم گوتی: فشارەكانی ئێران جێگای داخە لەسەر نوخبەی سیاسی عێراقی بەجۆرێك كاریگەری هەیە لە پرۆسەی سیاسی.
دهشڵێت: بەهۆی فشارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە من لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ جاری دووەم دورخرامەوە.
عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق پێیوایە هەر بەرپرسیتارێتییەكی ئەمنی لە وڵاتدا دەبێت لەدەستی دەسەڵاتە مەدەنییەكاندا بێت، و نابێت هێزە چەكدارە عیراقییەكان و حەشدی شەعبی دەست لە كاروباری دانانی وەزارەتەكان و پێكهینانی حكومەت و كاروباری سیاسى وەربدەن، كە دەبێتە مایەی مەترسی لەسەر وڵات.
ماوەیەكە نێو ماڵی شیعە بەهۆی ناكۆكیە سیاسیەكانەوە لە بەرامبەر ئێراندا بەرە و دوو ئاڕاستەی دابەش بوون كە ئەمە بۆ یەكەمین جاره لەدوای جەنگی ئەمریكاوە بۆ سهر عێراق شیعەكان بەم شێوەیە لە ڕووی سیاسیەوە دابەش بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.