ن/ كرمانج زرار
یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ساڵی 2018 رۆمانی «شازاده و شاعیر» رۆمانێكی مێژووییه له نووسینی «خوسره‌و جاف» باسكردنه له ژیانی «نالی»، ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ وه‌ها كتێبێك دا جێگه‌ی گرنگی پێدانی خۆیه‌تی، رووداوه مێژووییه‌كان و ژیانی كه‌سه بڵنده‌كان به‌ها و پایه‌ی خۆی هه‌یه چ له نێو ژینگه‌ی ره‌سه‌ن یان بۆ غه‌واره، له قاڵبدانی ئه‌م رووداوانه و كۆكردنه‌وه‌ی له شێوه‌ی رۆمان‌دا، جووڵه‌یه‌كی رۆشنبیری نوێیه بۆ خوێنه‌رانی كورد به‌تایبه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌شی خوێنده‌واری سه‌ره‌تاییان هه‌یه،به‌هه‌رحاڵ ئه‌م رۆمانه كه ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ده‌گاته 480 لاپه‌ڕه زیاتره مانای وه‌ده‌رخستنی زۆر لایه‌نه.
سه‌ره‌تای ئه‌م رۆمانه به پێشه‌كی نووسه‌ر ده‌ست پێده‌كات و باسی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كرێت كه بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه دراوه ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رقاڵ بوون و ده‌رخه‌ری وا كه كارێكی ئاسان نییه، گه‌ڕان به‌دوای زانیاری و به‌ڵگه‌نامه له ده‌زگاكانی وڵاتانی توركیا و ئێران بۆ ده‌رخستنی زۆر باسی شاراوه. نالی كه رێچكه‌ی شیعری كوردی سۆرانی چه‌سپانده بیری شاعیران، له ژیانیدا خاوه‌نی چه‌ندین رووداوی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، مه‌لا خدر كوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئاڵی به‌گی میكایلی ناسراو به نالی، ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت نالی خه‌ڵكی «خاك و خۆڵه« نووسه‌ر روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و شوێنه كه خاك و خۆڵ هه‌وارگه‌یه‌كی جافی میكایه‌ڵی بووه و نه دێ و نه شار بووه، ئه‌وه‌ی له‌م رۆمانه‌دا ده‌بینرێت راستكردنه‌وه‌ی زۆر باسی جۆراو جۆره له‌سه‌ر ژیانی كه به‌هه‌ڵه هه‌میشه له‌سه‌ر زار بووه، نالی وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه هه‌ژار و لێقه‌وماو بووه، به‌ڵام نه‌خێر نالی كوڕی سه‌رۆك هۆزی جافی میكایه‌ڵی بووه كه خاوه‌نی مه‌ڕوماڵاتێكی زۆر بوونه، سه‌ره‌تای ژیانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌باته‌سه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه خێڵه‌كان گه‌رمیان و كوێستان ده‌كه‌ن و حه‌زیان به نیشته‌جێ بوون نییه، هۆگری ئه‌سپ و چه‌ك و ئاژه‌ڵن، به‌ڵام نالی به‌پێچه‌وانه‌ی خێزانه‌كه‌یه‌وه حه‌زناكات هیچ كات له كۆچ و ڕه‌ودا بێت به‌ڵكو رۆح و جه‌سته‌ی خۆی ده‌خاته خزمه‌تی فێربوونی زانیاری ئاینی و شیعر و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و عه‌ره‌بی، تینووی گه‌ڕان به‌دوای زانسته گرنگه‌كان ئاشنابوون به زانا گه‌وره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌حمه‌د شاوه‌یسی هه‌ست ده‌كات كه كوڕه‌كه‌ی ئاره‌زووی ماڵداری و كۆچ و ره‌وی نییه هه‌ر زوو هاوكاری ده‌كات هه‌تا لای مه‌لای ناوچه‌ی خۆیان بخوێنێت دواتر ده‌ینێرێ بۆ سلێمانی و له‌وێ ده‌چنه خزمه‌تی «مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی» مه‌ولانا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاڕاسته‌كردنی و به‌رنامه‌ڕێژی فكر و دونیابینی نالی رۆڵی خۆی بینیوه، كاتێك مه‌ولانا ههستپێكهری ئه‌و توانا‌و وزه‌یه‌ی ده‌بێت هه‌ر زوو ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه بڕواته سنه و له‌وێ ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌م شێوازه نوێیه له شعری كوردی.
نالی و شیعری مه‌ستووره
ئه‌م كتێبه ده‌رخه‌ری ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری شاری سلێمانییه، باسكردن له ململانێی نێوان گه‌وره‌كانی بابان كه جارێك به‌ده‌ست رۆم و جارێكیش ئێران ئهمبهرهوبهریانه، نالی چۆن ده‌بێته قوربانی ئه‌م ململانێیانه؟ هه‌روه‌ها تووشی ئاشوفته‌یی و هه‌مهه‌مه ده‌بێت، به‌هه‌رحاڵ نالی له سنه‌دا جێگه و پله‌ی به‌رزی خۆی ده‌پارێزێت و هه‌ر زوو به گه‌وره‌كان ئاشناده‌بێت، له سنه‌ش نالی دووباره ده‌بێته‌وه قوربانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی میرانی ئه‌رده‌ڵان هه‌روه‌ك چۆن له پێشوتریش هه‌بووه، ئه‌مجاره ڕۆده‌چێته كێشه‌یه‌ك كه ده‌ربازبوون لێی ئه‌سته‌مه، ده‌گاته خزمه‌تی «ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌گ» باوكی «ماه شه‌ره‌ف خانم» ناسراوه به «مه‌ستووره خانم» كه له بنه‌ماڵه‌ی قادرییهكانی سنه‌بوون لای والییهكان به‌قه‌در بوون، له‌وێ بۆ یه‌كه‌مجار گیرۆده‌ی ڕووی خانم ده‌بێت و بۆ هه‌میشه و هه‌ر بهودیدارهوه سه‌رده‌نێته‌وه، له‌م كتێبه‌دا به وردی باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه چۆن ئه‌بولحه‌سه‌ن به ماه شه‌ره‌ف خانم ده‌خوێنێت و هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌دات كه فێری زۆرترین زانیاری سه‌رده‌م ببێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نالی وه‌ك مامۆستا بتوانێت ئه‌و زانیارییانه بداته مه‌ستووره.
باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه دروست بوو كه نالی نه‌شته‌ری له مه‌ستووره گرتووه و له شیعرێكیدا 49 به‌یتی هۆنیوه‌ته‌وه بۆ جوانكردن و رازاندانهوهی وه‌ستاییه‌كی یه‌كجار زۆری تێدا به‌خه‌رج داوه، كێش و قافیه‌ی هه‌ر 98 دێڕه‌كه‌ی وه‌ك یه‌ك داڕشتووه، له شیعره‌كه‌یدا خه‌و به مه‌ستووره‌وه ده‌بینێت به زمانێكی توند، به‌ڵام له‌م كتێبه‌دا باسی مه‌لایه‌ك ده‌كرێت كه چۆن هه‌وڵی ناو زڕاندنی نالی ده‌دات و به‌ده‌ركردنی ده‌دات له سنه.
خوالێخۆشبوو «نه‌وشیراون مسته‌فا ئه‌مین» له زنجیره كتێبی به‌ده‌م ڕێگاوه گوڵ‌چنین (كتێبی سێ یه‌م – به‌رگی یه‌كه -ل294) له‌م باره‌یه‌وه ده‌دوێت : (نالی بێگومان له‌م شیعره مه‌به‌ستی ستایش و په‌سه‌نی مه‌ستووره نییه، به‌ڵكو ئه‌م شیعره‌ی بۆ ئابڕوبردنی مه‌ستووره و ئه‌تككردنی هه‌ڵبه‌ستووه. ئه‌بێت چی پاڵی بهنالیهوه نابێت سووكایه‌تی به مه‌ستووره بكات، ئاره‌زووی شێتانه‌ی گه‌نجی و حهزلێكردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تی نالی بووه له سنه، ئه‌گه‌ر وایه خۆ میره‌كانی بابانیش له سلێمانی هاوسه‌ری جوان و كچی جوانخاسیان زۆر بووه بۆچی نالی خه‌وی به كه‌سیانه‌وه نه‌دیوه و ناوی كه‌سیانی نه‌هێناوه. یان ئه‌میش «تێچین»ێكه‌و له‌و ناكۆكیه درێژه‌ی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵان و بابان‌دا هه‌بووه بۆ شكاندنی یه‌كتری ؟ – یان حه‌سوودی بردنه به‌پایه‌ی بڵندی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ستووره؟ – ره‌نگه نالی هه‌ر خۆی بتوانێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه.
نالی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی
ئیدی نالی هه‌ڵوه‌دای ده‌روونی خۆی ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی ئه‌و ڕووداوه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر داده‌نێت، لێره‌وه به‌ڕاستی په‌رێشانی جوانی مه‌ستووره و زیره‌كی ده‌بێت، نالی وه‌ك كوڕه گه‌وره‌ی باوكی هه‌لی ئه‌وه‌ی درایه كه ببێته سه‌رۆكی هۆزه‌كه‌یان به‌ڵام نالی «قادر»ی برا بچووكی ده‌ستنیشانكرد وه‌ك گه‌وره‌ی هۆزه‌كه، قاله‌ی برای زۆر هاواری لێده‌كات كه له‌گه‌ڵیاندا گه‌رمیان و كوێستان بكات به‌ڵام ئه‌م ده‌رده‌داری خه‌مێكی دیكه‌یه و به‌شوێن نه‌دیاری وێڵه.
ده‌چێته به‌غداد و له‌وێش به‌خزمه‌ت مه‌ولانا ده‌گات، جگه‌له‌وه‌ش به‌ره‌و شام، دواتر به‌هه‌ر جۆرێك ده‌گاته ئه‌سته‌مبول و دیمه‌نی رازاوه‌ی ئه‌و شاره دێته رووی و بیری خاك و خۆڵی ده‌كه‌وێته‌وه كه له كوێوه بۆ كوێ، دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه ده‌گاته خزمه‌تی سوڵتانی عوسمانی «عه‌بدولعه‌زیز» كه ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ ئه‌ده‌بیاتی فارسی هه‌یه، له‌وێڕا سوڵتان زۆری به‌دڵ ده‌بێت و مووچه‌یه‌كی بۆ ده‌بڕێته‌وه و پێی ده‌ڵێت مانگانه ده‌بێت شعرم بۆ بخوێنیته‌وه و ژیانی «مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی» بنووسیته‌وه، لێره‌وه ژیانی خۆی له‌و شاره جوانه ده‌ستپێده‌كات و جارجاریش بیری سلێمانی و وه‌ك هه‌میشه مه‌ستووره له خه‌یاڵیدا ده‌بێت، ڕه‌شید ناوێك كه ناسیاوی (نالی)ه دێته ئه‌سته‌مبول و نامه‌ی خزمان و كه‌سوكاری بۆ دێنێت دیاره نامه‌ی یه‌كه‌م نامه‌ی قادری برای كه چۆن گله‌یی ئه‌وه‌ده‌كات كه له‌هیچی كه‌م نیه بۆ نایه‌ته‌وه بۆلامان نامه‌ی دووه‌م له زمانی كتێبه‌كه‌وه تایبه‌تی خۆیی هه‌یه: (( نازانم بۆ له‌نامه‌ی دووه‌م تۆقیابووم، ده‌ستم بۆ ده‌برد سهرنووكی په‌نجه‌كانم ده‌له‌رزین دڵم خه‌به‌ری پێدابووم نغرۆی نێو خه‌م و په‌ژاره‌م ده‌كا.. ده‌مباته‌وه هه‌وارگه ههمیشهییهكهم و دنیا و ده‌وروبه‌رو ئه‌وی تاموچێژه لام تاڵ و تفت ده‌كات ئه‌ی خوایه فریام كه‌وه.. نامه‌م كرده‌وه ناوی مه‌ستووره و ده‌ستوخه‌ته پڕ له زهڕافهتهكهیم دی، رهشاییهك هاته سه‌ر چاوما بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك هۆشم به‌تاڵان چوو، شه‌وه گردمی، هاڵ بردمی، له په‌رۆشیدا شایه‌تمانم هێنا و گه‌ڕامه‌وه هه‌وارگه‌ی مهینهتئاوام چاوم زله‌ی فرمێسك و دڵۆپ دڵۆپ ڕژایه سه‌ر ڕیشه ماش و برنجهیكهمدا )) ئیدی نامه‌ی مه‌ستووره‌یه بۆ نالی كه خوێنه‌ر خۆی ده‌گاته خزمه‌تی خوێندنه‌وه‌ی.
نالی هێنده به‌و نامه‌یه ئاشوفته ده‌بێت كه بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونادات دواتر نالی سه‌ردانی ماڵی خودا ده‌كات و له‌وێشه‌وه ده‌چێته میسر بۆ سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سی شاره‌زا و له‌وێ ده‌گاته خزمه‌تی «محه‌مه‌د عه‌بده» و چه‌ندین كه‌سی خاوه‌ن پله، ئه‌و كاته كه لهمهككهش ده‌بێت ده‌چێته خزمه‌تی ئه‌میری گه‌وره، به‌هه‌رحاڵ نالی ته‌مه‌نی زه‌نگی نزیكبوونه‌وه‌ی بۆ لێده‌دات و وه‌ك جاران توانای نووسین و گه‌ڕانی نامێنێ و ده‌چێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ به‌ئازاری نه‌خۆشی ده‌تلێته‌وه وه‌ك زمانی كتێبه‌كه ده‌ڵێت : (( ده‌ی من وا نه‌خۆشی كتوپڕ یه‌خه‌ی پێ گردووم و چه‌قۆی خستووه‌ته سه‌ر ملم و ده‌زانم ئاخری هێڵهكهیه و ئیدی ئه‌وه مێژووی 14\10\1877 ز.. توانای هیچ جۆره نووسینێكم لا نه‌ماوه تا ده‌مسوتێنێ. هه‌ست به ژانێكی جه‌رگبڕانه ده‌كه‌م. تاقه‌تم لێبڕاوه، خودایه مه‌رگم پێببه‌خشه هه‌رچی زووتره به ڕووڕهشیمهوه بمبه‌ره‌وه لای خۆت و له‌به‌خشین و ڕه‌حمه‌تت بێ وه‌ری و بێ به‌شم مه‌كه، به‌ئومێدی ڕه‌حمه‌ت سه‌ر ده‌نێمه‌وه «نالی».
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ده‌رباره‌ی رۆمانه‌كه بابه‌تی ژنهێنانی (نالی)ه كه نووسه‌ر كه‌متر به‌ركه‌وتنی هه‌بووه له‌گه‌ڵیدا، رۆڵی خاتوو به‌هار زۆر لاوازه خوێنه‌ر به‌باشی هه‌ست به كه‌موكورتی ده‌كات له‌و لایه‌نه‌وه، خاڵێكی دیكه باس نه‌كردنی نامه شیعرییه‌كه‌ی نالی و سالم (قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور…….) له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه‌مێك له هه‌ستی شیعریی تێبگات ده‌زانێت ئه‌و نامه گۆڕینه‌وه‌یه چه‌نده به‌رزه له‌ڕووی ئه‌ده‌بی و مێژووییه‌وه، پێویست بوو نووسه‌ر جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌مه بكاته‌وه، چونكه ده‌رخه‌ری لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌باشی تێیدا به‌دی ده‌كرێت.
نووسه‌ر به‌هۆی ئاوێزان بوونی له‌گه‌ڵ رووداوه مێژووییه‌كان هه‌وڵیداوه سه‌رجه‌م رووداو و زانیارییه‌كان له نووسینه‌كانیدا به ئه‌مانه‌ته‌وه دابنێته‌وه، شازاده و شاعیر رۆمانێكی جیاوازه خوێنه‌ر پێویسته په‌نای بدات و بیخوێنێته‌وه، شایسته‌ی به‌رز نرخاندنیهتی له دوای ته‌واوكردنی ئاره‌زوو ده‌كه‌یت چه‌ندباره بیخوێنینه‌وه و شرۆڤه‌ی زیاتری لێ هه‌ڵبهێنجیت.
له هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی ببوورن كورتكردنهوی 480 لاپه‌ڕه ئامانجه‌كه وه‌ده‌ست نایه‌ت مه‌گه‌ر خوێنه‌ر خۆی بچێته ورده‌كارییه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كتێبه‌كه و ئاشنابوون و له‌گه‌ڵ رووداوه سه‌ره‌كییه‌كان
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.