خالید دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه ، كه‌تێیدا ڕایده‌گه‌ێنێت لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و دوای بەرەوپێشچوونی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بە تایبەتی ھەرێمی فلاندەز، لە ئێستادا بریارە شاندێکی باڵای کۆمپانیا مەزن و گرنگەکانی بەلجیکی بە ھەماھەنگی لە گەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم و ژووری بازرگانی VOKA و ژووری بازرگانی کوردستان و لە ژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی فلاندەز سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن لە پێناو درەستکردنی پەیوەندی بەھێزی بازرگانی و ئابووری لە نێوان ھەردوولا.
راشیدهگهێنێت ، بریارە لە چەند رۆژی داھاتوو سەرۆکی ژووری بازرگانی VOKA سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.
نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت ، بارودۆخی نوێی ھەرێمی کوردستان و زاڵ بوون بە سەر زۆربەی قەیرانەکان ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و سیاسی لە ناوچەکە.
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌ی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ھەرێمی فڵاندەز پاڵپشتێکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان بووە و لە کاتی تەنگانە ھاوکاری ھەرێمی کردووە و بە نیازە پەیوەندیەکانی لە گەل کوردستان پەرە پێ بدات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.