Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:24

ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن 75 ساڵ خۆی سوتاند

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26 ى 1 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ،  لە گوندی (توەسوران) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر ـ قەڵادزێ ئافرەتێک بەناوی (ئـ . خ . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1944 پیشەی ئافره‌تی ماڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بە نەوت خۆی سوتاند.

 پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەی کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی 90% بووە بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ئافره‌ته‌ چەند ساڵێکی دوچاری نەخۆشی دەرونی بۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.