شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی و ستراتیژی عێراق ده‌ڵێت، كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ته‌واو نه‌كردنی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆشایی ئه‌منیان له هه‌ندێ پارێزگای عێراق وه‌ك دیاله و كه‌ركوك دروست كردووه.
عه‌دنان كه‌نانی شاره‌زای بواری سه‌ربازی بۆ كه‌نالی دیجله رایگه‌یاند، ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان داوای توندتركردنی رێوشوێنی ئه‌منی له پارێزگای دیاله ده‌كه‌ن و گوتیشی، ئه‌م پارێزگایه له‌سه‌دا نه‌ودی چۆڵه‌وانییه و دانیشتوانی تێدا نه‌ماوه و به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایش خه‌ڵكی ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
هاوكات جه‌ختی كرده‌وه، كێشه له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م پارێزگایه هانی چه‌كداران و پاشماوه‌كانی داعش ده‌دات له‌م ناوچانه خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراق كار له سه‌ر پلانی ئه‌منی بۆ ئه‌م ناوچانه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.