Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:19

سائیرون داوای ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌کات

ھیچ وادەیەك بۆ دەرچوونی ھێزەكانی ئەمەریكا لە رێككەوتننامەكەدا دیاری نه‌كراوه‌
سائیرون داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی سائیرون داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات و داوا ده‌كات كه‌ ده‌سه‌لاتدارانی عێراق به‌ رێككه‌وتننامه‌ ستراتیجیه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكادا بچنه‌وه‌. 

له‌مباره‌یه‌وه‌‌ ئەسعەد عەبدولسادە پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائروون بە سایتی بەغداد ئەلیەوم رایگەیاند: ھاوپەیمانێتییەكەیان رێككەوتنی ستراتیژی ساڵی 2010ی نێوان عێراق و ئەمەریكا رەتدەكاتەوە و داوای پێداچوونەوە بە رێككەوتنامەكە دەكات.

ئەسعەد عەبدولسادە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ھیچ وادەیەك بۆ دەرچوونی ھێزەكانی ئەمەریكا لە رێككەوتننامەكەدا دیاری نه‌كراوه‌، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و لەماوەیەكی نزیكدا ئەو ھێزانە عێراق بەجێبێڵن. 

جێی ئاماژه‌یه ‌داوای هاوپه‌یمانی سائیروون لە کاتێکدایە، چەند پەرلەمانتارێکی عێراق پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌ كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت هێزەکانی ئەمەریکا خاكی عێراق جێبهێلن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.