Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:56

کۆنفرانسێک به‌ناوى  "ئافرەت و کارکردن" له‌ شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

ئەم کۆنفرانسە په‌ره‌ لە بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەتان ده‌دات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ  پێنجشەممە لە شاری هەولێر لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و وەزارەتی پلاندانی حکوومەتی هەرێم کۆنفرانسێک لەژێر ناوی "ئافرەت و کارکردن" دەستی پێکردووە و تێیدا لەلایەن پسپۆڕان و چالاکوانانی بواری ژنانەوە کۆمەڵێک پلان و پرۆژە خرانه‌ ڕوو.

لەم کۆنفرانسەدا باسی ئەو گرفت و ئاستەنگ و ڕێکارانە دەکرێت کە ئافرەتان لە کاتی کاکردن و لە کەرتە جیاجیاکان بەرەوڕوویان دەبێتەوە و ڕێگاچارەی گونجاویان بۆ پێشنیار دەکرێت، لە کۆنفرانسەکەدا جیا لە ئەنجومەنی باڵای خانمان و وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی نێودەولەتی، حەوت کۆمپانیای کەرتی تایبەت بەشدارن و ڕۆڵی ئافرەت لە کاکردندا شرۆڤە دەکەن.

بڕیاره‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى باشترین سیاسه‌تى پشتیوانیى خێزانیان هه‌یه‌، خه‌ڵات بكرێن.

له‌مباره‌وه‌ پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە گوتەیەکدا گوتی" ئامانجەکانی ئەم کۆنفرانسە بریتییە لە بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەت بۆ ئەوەی بەشدارێکی کارا بێت لە بازاری کار و کەرتی تایبەتدا و هاوکات چۆنیەتیی سەرکەوتن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە لەم بوارەدا ڕێگرن".

ڕاشیگەیاند: "توانسازی ژنان لەڕووی ئابوورییەوە یەکێکە لە بوارە سەرکییەکانی ستراتیجیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان بە تواناکانی ئافرەت".

له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ گوێره‌ى زانیارى ده‌سته‌ى ئامارى حكومه‌تى هه‌رێم، ته‌نیا له‌ سه‌دا 14ى ئافره‌تان له‌ كه‌رتى كار دان.

له‌ كۆى ئه‌و رێژه‌یه‌ى له‌ كه‌رتى كاردان، به‌ رێژه‌ى له‌ سه‌دا 86ى ئافره‌تانى كه‌رتى كار له‌ كه‌رتى گشتییدا كار ده‌كه‌ن و له‌ نێوان رێژه‌ى له‌ سه‌دا 12 تا 14 له‌ كه‌رتى تایبه‌تدان.

له‌ بوارى وه‌به‌رهێناندا ته‌نیا له‌ سه‌دا 1ى ئافره‌تان له‌و بواره‌ كارده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.