ئه‌مرۆ 24/1/2019، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی بهشو بنكه‌كانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌به‌رواری 1/1/2019 تا 23/1/2019ی خسته‌رو.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه 19 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی‌و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزییكردنی جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون.
وتیشی، ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن لهكهسێكو برینداركردنی.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌ستگیركراوه كه سه‌رانه‌ی له‌هاوڵاتیان سه‌ندوه‌و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر بووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا دو رومانه‌و ده‌مانچه‌یه‌كی پێبوه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رونیكرده‌وه هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ 22 تۆمه‌تباری به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردوه‌و روبه‌روی یاسای كردونه‌ته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه 125 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیانی ئه‌نجامدراوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی وت، له‌مانگی 11ی ساڵی رابردوه‌وه تا ئێستا 17 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێرو دهۆكه‌وه داواكراو بون‌و دوای ده‌ستگیركردنیان ره‌وانه‌ی پۆلیسی ئه‌و دو شاره كراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.