نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك بڵاوى كردیته‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 24 ى 1 ى 2019 ، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ، تیروپشك بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ ٢٠١٩ ئه‌نجامدرا.
راشیده‌گه‌ێنێت ، له سه‌ره‌تای تیروپشكه‌كه‌دا ئه‌كره‌م سه‌عید كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه كرا، دواتریش تیروپشكه‌كه به جیا جیا بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئه‌نجامدرا و ژماره‌ی (104) كۆمپانیا ناویان ده‌رچوو بۆ هاوه‌ڵی كردنی حاجیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ و (٤٦) كۆمپانیاش به یه‌ده‌گ ده‌رچوون.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.