لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی 23 ى 1 ى 2019 ، ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ش . ئـ ) له‌دایك بووی ساڵی 1954، پیشه‌ی كاسب، له گوندی هه‌واره‌به‌رزه سه‌ر به قه‌زای ڕانیه به مردوی دۆزرایه‌وه و دواتر هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی كێوه‌ڕه‌ش و بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌كانی تاوان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، پاش گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، كه به گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی ئه‌و هاوڵاتیه به‌هۆی جه‌ڵته‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.