له دانیشتنی شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماده‌ی 10ی له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد، كه تایبه‌ته به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر،ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: مه‌رجه‌عی_كورد.. جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، خه‌مخۆری مافه‌كانی گه‌لی كوردستان. به ئیراده‌ی گه‌وره‌وه به‌رگری له گه‌ل و نیشتمان ده‌كه‌ین و كار بۆ خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین . له سه‌ری بڵنده‌وه بۆ ناو ھۆڵی په‌رله‌مانی عێراق شان به‌شانی خوشك و برایانمان له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، به رێنمایی و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم كاك نێچیرڤان بارزانی و جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.