Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:22

پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنى 20 که‌سى راگه‌یاند

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى  هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وى  23 ى 1 ى 2019 ،  بەسەرپەرشتى عه‌قید فه‌رمان فازڵ ھادى بەرێوەبەرى پۆلیسى ناوشار رۆژئاوا ، کارمەندەکانیان بڵاوە پێکرد بۆ شوێنە گشتیەکان بۆ پاراستنی ئارامی شاری هەولێر و سەر و ماڵی هاوڵاتیان، دوا بەدوای گەڕا و پشکنین توانیان زیاتر لە (۲۰) كەس دەستگیربکەن 


پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ده‌ستگیر كراوان  هەڵسابوون بە خواردنەوەی ماددە کحولیەکان لە شوێنە گشتیەکان


پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ،  هاوڵاتیانی شاری هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کەوا پۆلیس هەردەم چاوکراوە دەبێت بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ئارامی شاری هەولێر


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.