Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:34

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا: به‌ خه‌ڵک ده‌وترێ پاره‌مان نه‌ده‌نێ بۆمبتان بۆ داده‌نێین و ده‌تانکوژین

ئه‌و هێرشانه‌ی شه‌وان ده‌كرێنه‌ سه‌ر گونده‌كان
کوردستان TV
#7
100%

شێخ یه‌عقوب لهێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولای پارێزگای دیاله‌ و هاوكات سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌بی سونه‌شه‌، به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌و هێرشانه‌ی شه‌وان ده‌كرێنه‌ سه‌ر گونده‌كان گه‌ر بڵێی داعش نین، داعشن، گه‌ر بیشڵێی حه‌شدی شه‌عبی نین، حه‌شدیشن، هه‌موو لایه‌ك ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه‌.

ده‌شڵێت: به‌شێك له‌ هێرشه‌كان بۆ پاره‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتنن، به‌ خه‌ڵك ده‌وترێ، پاره‌مان نه‌درێتێ، بۆمبتان بۆ داده‌نێین و ده‌تانكوژین.

به‌شێك له‌و گوندانه‌ی سنووری قه‌زای خانه‌قین و جه‌له‌ولا كه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر، گوندی كوردنیشینن، بۆیه‌ به‌شێك له‌ به‌رپرسانی كورد پێیانوایه‌ پلانی چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌ به‌ كورده‌كان له‌ پشت هێرشه‌كانه‌وه‌ن.

له‌ رۆژی 17 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، كاتێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ناحیه‌كه‌یان جێهێشت، زۆربه‌ی ئه‌و خێزانه‌ كوردانه‌ی نیشته‌جێی جه‌له‌ولابوون، به‌ره‌و ناوچه‌ جیاجیاكانی گه‌رمیان كۆچیان كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.