Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:20

کاره‌بای نیشتمانی زیاد دەبێت

كۆنترۆڵی كارەباش پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات
کوردستان TV
#7
100%


بڕیاره‌ له‌ كۆتایی مانگی یه‌ك بڕی 500 مێگاوات كارەبا بخرێته‌ سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەرێم و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمیش پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات و رایدەگەیەنێت دوو كاتژمێر كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت.

ئەندازیار ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم، راگەیاند،  بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە بڕی 500 مێگاوات كارەبای نیشتمانی لەرێگەی وێستگەی كارەبای خورمەڵەوە زیاد بكرێت.

وتیشی: چاوەڕێی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازین بۆ ئەو وێستگەیەو ئومێددەكەین لەكاتی خۆیدا تەواوی بكرێت، بەزیادكردنی ئەو بڕەش، ئەوە (كاتژمێرێك و 30 خولەكە بۆ دوو كاتژمێر) كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت.

روونكردۆته‌وه‌ ، بەسێ قۆناغ كار بۆ زیادكردنی كارەبای نیشتمانی دەكرێت كە قۆناغی یەكەم لەكۆتایی ساڵی رابردوو كۆتایی هات و قۆناغی دووەم بڕیارە لەكۆتایی ئەم مانگە تەواو بكرێت و قۆناغی سێیەمیش لەكۆتایی مانگی سێی ئەمساڵ كۆتایی ده‌بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.