سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایگه‌یاند" عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریداوه هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له شارى كه‌ركوك پاشه‌كشه بكه‌ن و هێزی تر جێگه‌یان بگرێته‌وه، له‌وانه‌ش لیوای سه‌رۆكایه‌تی، كه زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كانی كوردن .
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له هێزه‌كانی دژه تیرۆر له كه‌ركوك به مالپه‌رى "كه‌ركوك ناو"ی راگه‌یاندووه، كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاریداوه به پاشه‌كشێی ته‌واوی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق له ناو كه‌ركوكدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه پێداگیری له ئاشكرانه‌كردنی ناوه‌كه‌ی كردووه، جه‌ختیكرده‌وه، كه لیوای 61ی سه‌ر به فرقه‌ی تایبه‌ت كه به (لیوای سه‌رۆكایه‌تی) ناسراوه و زۆرینه‌یان كوردن جێگه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆر ده‌گرنه‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌غدا، بۆ مالپه‌ره‌كه ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و بڕیاره له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جێبه‌جێده‌كرێت و سه‌ره‌تا له باره‌گای سه‌ره‌كی دژه تیرۆر و دواتر باره‌گاكانی تر ده‌ستپێده‌كات.
هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری سالى 2017، له چوارچیوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ناو “چه‌سپاندنی یاسا”دا له كه‌ركوك جێگیر كران و به خیانه‌تى چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتى شارى كه‌ركوك راده‌ستى ئه‌و هێزانه كرا.
ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و لێك نزیكبونهوهكانی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ئه‌منى و بودجه و پرسی نه‌وت و بابه‌تى ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.