به‌شار كیكی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤی، رایگه‌یاند" ده‌بێت دارشتنهكى ورد‌و دروست بۆ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ سالى 2019 بدۆزرێته‌وه و حكومه‌تى عێراقیش به‌پێى یاسایه‌كى رێكخراو بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت و پابه‌ندى یاسا‌و ده‌ستوور بێت و بابه‌ته‌كه نه‌كه‌وێته به‌ر فشارى هه‌ندێ لایه‌ن.
وتیشى" دواى سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا لێكتێگه‌یشتنى باش هاتووته ئاراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه دیاركردنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كرێته بابه‌تێكى سیاسى و مافى هه‌رێم له پشكى بودجه‌ى گشتی عێراقدا جێگیر بكرێت.
وتیشى" ده‌بێت نادرنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى جێگیر بێت و ناكرێت نادرنى بودجه له‌گه‌ل بابه‌تى سیاسی تێكه‌لاو بكرێت و له‌هه‌ر دۆخێك‌دا كه خۆیان ویستیان بودجه راگرن .
وتیشى" سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر پرسی بودجه كۆده‌بێته‌وه و ئێمه‌ش وه‌ك كوتله‌ى كوردستانى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافه‌كانى خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان ناكه‌ین.
بۆ دیتنى ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن:-
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/389342151827888/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.