كۆبونهوهی پارتیی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه لە پیرمام بهڕێوهچوو، كۆتایی هات، ئهندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی گوتی: كۆبوونهوهكه بهباشی بهڕێوهچووه.
ئهمڕۆ سێشهممه 22ی كانونی دووهمی 2019، شاندی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان كۆبوونهوه، ئهوهش دوای ئهوهی لە کۆبوونەوەی پێشووی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان بزوتنهوهی گۆران، لیژنە بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و بەرنامەی کابینەی نوێی حکومەت پێکهێنران.
سهبارهت به كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆش، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ههردوولا تەئکیدیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە کات لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە و دەبێت پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت.
هۆشیار زێباری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ گۆڕان ئەنجام دا و کۆبوونەوەکان بە باشی بەڕێوەچوون.
هۆشیار زێباری گوتیشی: لەسەر دانوستانەکان بەردەوام دەبین، لەسەر کێشە بنەڕەتییەکان لێکتێگەیشتن هەیە، هیچ نیەتێک بۆ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک نییە، دەبێ لایەنەکانیش هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن کە بۆشایی دەستووری و حکوومی لە هەرێم لە بەرژەوەندی میللەتدا نییە. دەشڵێ، لە کۆبوونەوەکان تەکیدکراوەتەوە کە پێویستە پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بکرێت.
هۆشیار زێباری رایگەیاند، کە دەبێ لەسەر پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان رێککەوین و یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکرێتەوە و ئەگەر کۆبوونەوەی پەرلەمان لەم مانگەدا بکرێت ئەوا سەرکەوتنێکی گەورەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.