كۆسره‌ت ئازاد په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌شارۆچكه‌ى پیرمام ڕایگه‌یاند ، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 22 ى 1 ى 20198 كۆبوونه‌وه‌ى شاندی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شاندی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌له‌باره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
كۆسره‌ت ئازاد ڕاشیگه‌یاند ، كۆبوونه‌وه‌ى شاندی دانوستانكاری پارتى له‌گه‌ڵ گۆڕان مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
راشیگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چوو
لێژنەی بەرنامەی حکومەت هێمن هەورامی و جەعفەر ئێمینیکی لهپارتى ، لە گۆرایش جەلال جەوهەر و مستەفای سەید قادر
لێژنەی دابەش کردن پۆستەکان له‌حكومه‌تى داهاتوو فرسه‌ت سۆفی و دلشاد شەهاب لهپارتى ، لەبزووتنەوەی گۆرانیش هه ریەک لە دانا عه‌بدولكه‌ریم و ئاراس سوەیلی و عه‌لی حه‌مە سالح
كۆسره‌ت ئازاد ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی پارتى و گۆڕان له‌سه‌ر ئاستى ئه‌م دوو لێژنه‌یه گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى پێك هێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.