Erbil 19°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:50

زیاتر له‌ 1000 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه‌ له‌ دهۆک تۆمار کراوه‌

له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌ به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانيشه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك، مودریكا محه‌مه‌د ساڵح رایگه‌یاند "له‌ میانی ١١ مانگدا، هه‌زار و ٤٥ حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگای دهۆك به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌وه‌ تۆماركراوه‌، شێرپه‌نجه‌كانیش جۆراوجۆرن.

مودریكا محه‌مه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك، له‌ لێدوانێكدا گوتی: له‌ میانی ١١ مانگدا له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگای دهۆك به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیشته‌وه‌ هه‌زار و ٤٥ حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه‌ تۆماركراوه‌، له‌م حاڵه‌ته‌ نوێیانه‌ ٥٤١ حاڵه‌ت له‌ ئافره‌ت و ٥٠٤ له‌ پیاوان تۆماركراون.

گوتیشی: "ئه‌و حاڵه‌ته‌ شێرپه‌نجانه‌ی تۆمار كراون جۆراوجۆرن، به‌ڵام شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ ئافره‌تان كه‌ رێژه‌كه‌ی له‌ هه‌موو زیاتر بوو ١٧٦ حاڵه‌تی لێ تۆماركراوه‌ و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌ پیاوان كه‌ دووه‌م ئاسته‌ ٩٧ حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌".

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئاماری گشتی شێرپه‌نجه‌ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت "كۆی گشتی ئاماره‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیشه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌زار ١٥٢ حاڵه‌ت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.