كۆسره‌ت ئازاد په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، كه‌مێك پێش ئێستا له‌شارۆچكه‌ى پیرمام له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندی دانوستانكاری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستى پێكرد
كۆسره‌ت ئازاد په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتی و گۆڕان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ڕاشیگه‌یاند شاندی پارتى پێك هاتوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتوون له جه‌عفه‌ر ئێمینكی ، هێمن هه‌ورامی ، دلشاد شه‌هاب ، فرسه‌ت سۆفی
شاندی گۆڕانیش پێكهاتوون له جه‌لال جه‌وهه‌ر ، مسته‌فای سه‌ید قادر ، دانا عه‌بدولكه‌ریم ، عه‌لی حه‌مه سالح ، ئاراس سوه‌یلی
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.