Erbil 18°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:41

ڤیدیۆ .. ئارام باڵه‌ته‌یی : مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌بودجه‌ى عێراقدا به‌یاسا جێگیر ده‌کرێت

له‌لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

 ئارام باڵه‌ته‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان  له‌میانى به‌شداری كردنى له‌به‌رنامه‌ى دیڤچوونى كوردستان تیڤى له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێم رایگه‌یاد ، 
 دوێنێ  دووشه‌ممه‌ وه‌ك 6 فراكسیۆنى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كۆبووینه‌وه‌ ، یه‌ك له‌خاڵه‌كانى نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌  گفتوگۆكردن  بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك تیم بین بۆ ئه‌وه‌ى له‌پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ى عێراقدا دابینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێم بكه‌ین 


  باڵه‌ته‌یی راشیگه‌یاند ، بڕگه‌ى ج له‌مادده‌ى 10 ى  پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ى عێراقدا هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین كه‌جێ به‌جێ بكرێت ئه‌ویش له‌بڕگه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم پابه‌ندی رێكه‌وتنى نێوانیان نه‌بن و یاخوود گرفت و كێشه‌ هه‌بێت له‌نێوانیان ئه‌وا حكومه‌تى عێراق مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كان بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كات ، بۆیه‌ هه‌موو لایه‌كمان پێداگیر ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕگه‌یه‌ وه‌ك خۆیی له‌پڕۆژه‌ یاساكه‌دا جێ به‌جێ بكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پشكى پێشمه‌رگه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم نه‌بڕدرێت و مووچه‌ خۆران هه‌رێم زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بن 


 

ئارام باڵه‌ته‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  له‌فراكسیۆنى پارتى ڕاشیگه‌یاند ، وه‌ك پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌ڤدمان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه‌ له‌ڕۆژانى رابردوو به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌پێناو ئه‌وه‌ى شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ى عێراقدا جێ به‌جێ بكرێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمى كوردستان بێت 

 دوێنێ دووشه‌ممه‌ 21 ى 1 ى 2018 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا  6 فراكسیۆنى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا  له‌سه‌ر پشك و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان  و له‌بودجه‌ى عێراقدا و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ كۆك بوون و ڕایانگه‌یاند 

رۆژی دووشه‌ممه‌  شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به‌ (دکتۆر بەشیر حەداد) كۆبونه‌وه‌.
‌ 
یه‌كه‌م:فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان پاڵپشتی داخوازی ره‌وای سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ده‌كه‌ن،به‌تایبه‌ت به‌صره‌و نه‌ینه‌واو سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی پیویستیان به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

دووه‌م: فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نه ‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان،به‌تایبه‌ت له‌ پرسی بودجه‌.له‌م رووه‌شه‌وه‌ داوا له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵی عێراق ده‌كه‌ن پابه‌ند بن به‌یاسای بوودجه‌ی عێراقه‌وه‌ دوای په‌سندكردنی.

سێیه‌م: فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان (نێونه‌رانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی كورد له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ) به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌رده‌وام.

چواره‌م: فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی شه‌فافیه‌ت له‌ دۆسییه‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

پێنجه‌م: فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه‌ بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.

ناوی فراكسیۆنه‌كان
1.فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
2. فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
3. فراكسیۆنی گۆران
4.فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
5. فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
6. فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.