Erbil 19°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:20

بڕیار لەسەر هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12 درا

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 21 ى 1 ى 2019 ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌كان ئه‌نجامدا له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى  11 ، 12 ى ساڵی 2018 


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ر په‌رشتى رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چووه‌ ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیار دراوه‌  مووچه‌ى مانگى 11ی ساڵی 2018  له‌مانگى 2 دابه‌ش بكرێت ، مووچه‌ى مانگى 12ش له‌مانگی 3 دابه‌ش ده‌كرێت 

 سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند ،  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندراوه‌ ده‌ستكاری كردن و  لابردنی پاشەكەوتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران  پەیوەستە بەناردنی بودجه‌ى هه‌رێم لەبەغدا 

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و ڕێكه‌وتنه‌ نوێیه‌ى هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌  له‌زیاد كردنى بڕی بوودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و ڕه‌وانه‌كردنى بۆ هه‌رێم ، ئه‌و كات بڕیاری نوێ له‌ده‌ستكاری كردنى مووچه‌ ده‌درێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران بێت 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.