Erbil 19°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:27

هاتووچۆی هه‌ولێر ڕێککاره‌کانى چۆنیه‌تى دانى غه‌رامه‌کانى هاتوچۆ به‌ شێوه‌ى قست راگه‌یاند

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌پێگه‌ى فه‌رمیان  ڕێككاره‌كانى چۆنیه‌تى دانى غه‌ره‌مه‌كانى هاتووچۆ به‌شێوه‌ی قست راگه‌یاند  به‌م شێوه‌یه‌ : 


1ـ ده‌بێت بڕى غه‌رامه‌كه‌ له‌ (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.

2ـ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت قسته‌كه‌ بدات ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به‌ ناوى خۆیه‌وه‌ بێت یان بریكارنامه‌ى بۆ كرابێت .

3ـ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌یه‌وێت قسته‌كه‌ بدات ده‌بێت به‌ڵینامه‌یه‌ك له‌ به‌شى یاسایی هاتوچۆى هه‌ولێر پڕ بكاته‌وه‌ و له‌ماوه‌ى ساڵێك سزاكه‌ى هه‌مووى بداته‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ به‌لێن نامه‌ى لێ وه‌رناگیرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ماوه‌كه‌ى بۆى درێژ ناكرێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت .

4ـ بڕینى وه‌صلێك به‌ بڕى (3000) سێ هه‌زار دینار له‌ به‌شى ژمێریاری .

5ـ ساڵیانه‌كه‌ به‌ناو ناكرێت تاوه‌كو قسته‌كه‌ ته‌واو نه‌بێت.

6ـ ساڵیانه‌كه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ى (1) یه‌ك سال تاوه‌كو قسته‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت .

7ـ دانى قسته‌كان به‌ شێوه‌ى مانگانه‌ ده‌بێت و خاوه‌نى ساڵیانه‌ ئازاده‌ له‌وه‌ى كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك بڕى چه‌ند بدات .

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.