Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:33

بڕیاریدا به‌که‌مکردنه‌وه‌ی پاشکه‌وتی موچه‌ی لیواکانی نه‌وت و گاز

لە مانگی داهاتووه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبەجێکردن
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشكه‌وتی لیواكانی نه‌وت و گاز كه‌مبكاته‌وه‌ و هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی‌ ناوخۆی لێبكرێت.

به‌ختیار بابان به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، رەزامەندی لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەرگیراوە له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی هه‌ردوو لیوای‌ یه‌ك و دووی‌ نه‌وت و گازی‌ هه‌رێم، کەوا رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌وە هاوشێوەی هێزەکانی تری ناوخۆ.

بابان گوتیشی: بڕیاری کەم کردنەوەکە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی داهاتوو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، رێژەی پاشەکەوتی موچەکانیان لە 34٪ەوە کەم دەکرێتەوە بۆ لە 10٪ تاوەکو لە 30٪ بەپێی پلەکانیان.

هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دووی نه‌وت و گاز نزیکەی 10 هەزار پۆلیس و ئەفسەر دەبن و سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمن، سەرجەمیان بەبێ جیاوازی پلەکانیان 34٪ی موچەکانیان پاشەکەوت دەکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.