Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:28

هەڤاڵی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەت مامۆستا (شەریف قورتاس زراری) کۆچی دوایی کرد

پوخته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ى مامۆستا (شەریف قورتاس زراری)
کوردستان TV
100%

دوای ململانێكی زۆر لە گەڵ نەخۆشی هەڤاڵی دێرینی بارزانیی نەمر مامۆستا (شەریف قورتاس زراری) لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر كۆچی دوایی كرد، لە مەراسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەرێز غەفور ئەحمەد ماڵە سواری قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و بەرپرسانی حزبی و حكومی ولەشكری و جەماوەری دەڤەری بارزان تەرمی خوالێخۆشبوو مامۆستا (شەریف قورتاس زراری) لە گۆرستانی گوندی زرارا سەربە دەڤەری بارزان بەخاك سپێردرا.

خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی تێكۆشەر مامۆستا (شەریف قورتاس زراری )ساڵی 1932 لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر لە گوندی زرارا سەر بە دەڤەری بارزان لە دایك بووە، هەمان ساڵ لەگەڵ بنەماڵەكەی ئاوارەی توركیا بووە، ساڵی 1945 لەگەڵ كەسوكاری ئاوارەی رۆژهەڵاتی كودستان بووە، هەر لە تەمەنی لاویەتی هزری كوردایەتی دەچیتە ناخی دڵی دا بۆیە لە تەمەنی لاویەتی لەگەڵ كەسوكاری بەشداری لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد دەكات، باوك و برایان دوای بەشداریكردنیان لە بەرگری كردن لە كۆماری كوردستان لەمەهاباد بەهۆی نەخۆشی گیانیان لە دەستدا.

له‌ ساڵی 1947 دوای تێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد خوالێخۆشبوو مامۆستا ( شەریف زراری) یەكێك لەو گەنج بارزانییەكان لەتەمەنی 15 ساڵی دا بووە كە بریاری دابوو بەئەو تەمەنە لاویەتیەوە لەگەڵ بارزانیی نەمر و هەڤاڵەكانی رێگای مان و نەمانیان هەڵبژارد لە پێناوسەربەرزی كوردستان و بەشداری رێڕەوە مێژوویەكی بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران كردووە، ماوەی 12 ساڵ ئاوارە دەبن و لە ئاوارەیدا بروانامەی بەكالریۆس لە بەشی مێژوو وەردەگرێت، دواتر له‌ 16-4-1959 لەگەڵ هەڤاڵەكانی بە كوردستان شاد دەبنەوە.

خوالێخۆشبوو مامۆستا (شەریف زراری) یەكێك لە پێشمەرگەكان بووە بەشداری لەشۆڕشی مەزنی ئەیلوول كردووە ولە هەمان كات مامۆستای شۆڕش بووە كە قوتابیەكان فێرە زانست وخۆشەویستی كۆمەڵگاو خزمەتكردن بە رێبازی بارزانیی نەمر دەكرد، خوالێخۆشبوو مامۆستا شەریف زراری كەسێكی خۆشەویست بووە لە ناو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی لە هەمان كات نموونە مامۆستایەكی خۆشەویست كە رۆڵی هەبووە لە پێگەیاندنی قوتابیان لە خوێندن بۆ ئەوە دوا رۆژ خزمەت بە كوردستان بكەن، جگە لەپەیرەوكردنی پرۆگرامەكانی وەزارەتی پەروەردە كە وەك مامۆستایەك كاری دەكرد هانی قوتابیانی دەڤەری بارزان و شوێنەكانی تر كەقوتابیان وەفادار ودڵسۆزیان بۆ گەل و نیشتمانیان هەبێت، شارەزای تەواوی لە مێژووی خەباتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان وجوگرافیای كوردستان هەبووە، مرۆڤێكی رۆشنبیر و كەسایەتی كۆمەڵایەتی دەڤەرەی بارزان بووە.

خوالێخۆشبوو مامۆستا شەریف زراری هەمیشە لە سەنگەری خەبات بووە بۆ بەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلی كورد ژیانی خۆی تەرخان كردووە و ماندووبوونێكی زۆری دیوە ،هەردەم خۆی بە پێشمەرگەی دڵسۆزی رێبازی بارزانیی نەمر دەزانی، لە بەر خەبات و ماندووبوونی لە كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن جەنابی سەرۆك بارزانی میدالیای بارزانیی نەمری پێبەخشراوە، دوای ئەو هەموو خەبات و ماندووبوونەی ماوی چەند ساڵە تووشی نەخۆشی ببوو، دوای ململانێی لە گەڵ نەخۆشی هەڤاڵی دێرینی بارزانیی نەمرمامۆستا (شەریف قورتاس) لە تەمەنی 87 ساڵی كۆچی دوایی كرد

پرسەكەى له‌ مزگەوتی سەید جەعفەر بەرزنجی یه‌ لە گەڕەكی هەولێری نوێ

ئاماده‌كردنى هه‌وال: سه‌فه‌ر ژاژۆكى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.