ئەمرۆ دووشەممە 21/1/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەڕال ئۆستن ڕێنفورت، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە بەغد و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی نێوان هێزه پەیوەندیدارەکان و روبهڕوبوونهوهی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر کرا.
مەسرور بارزانی، وێڕای جهختكردنهوه له هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ رێگریكردن له جموجۆڵ و روبهڕوبوونهوهی ههڕهشهكانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێویستیزانی بە هاوکاریی هەمە لایەنە هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە برەخسێت و بە چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوریەکان، هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بنبڕبکرێن.
شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان دووبارە کردەوە و رایانگەیاند، خوازیارن ئەو هەماهەنگیانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت. هەروەها دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە چاکسازی و هاوکاری و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.