له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 21/1/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و به ئاماده‌بوونی (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌ت و (فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و (فه‌ریق جه‌مال محمد) سه‌رۆك ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر كۆبیوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌نیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو .
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت پیرۆزبایی خۆی له جه‌نه‌راڵ ( ڤان دێن بۆش ) كرد كه وه‌كو فه‌رمانده‌ی نوێ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربوو هیوای خواست كه بتوانێ له ئه‌ركی نوێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و هاوكارێكی باش بێ بۆ به‌ره‌و پێشوه‌بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه و هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی .
له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئیداره و میره و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هه‌وڵگری گشتی خوێنرانه‌وه كه تیایدا روودا و پێشهاته‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به داتا و ژماره خرانه روو پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌وه گفتۆگۆیان له‌باره‌وه كرا .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه ڕوو ، له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كرا كه جموجۆلی داعش له ماوه‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه زیاتری كردووه و ته‌واوی پێشێلكاریه‌كانی تیرۆرستان له‌و ماوه‌یه‌دا خرانه روو .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.