به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگەیاند" ئه‌و مانگ گیرانه‌ی 21ی ئه‌م مانگه رووده‌دات له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى نیمچه‌یی ده‌بێت و مانگیرانی تەواو نییە.
ئه‌ژی چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومەلهرزهزانی هه‌رێم و سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی كوردستان بە ماڵپەڕی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند" كه‌سانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن یاخود پسپۆڕییان هه‌بێت، روونكردنه‌وه له‌سه‌ر مانگ گیرانی 21ی ئه‌م مانگه ده‌ده‌ن و شێوازی مانگ گیرانه‌كه و كاته‌كه‌ی باس ده‌كه‌ن.
ڕوونیشی کردووەتەوە" ئەم مانگ گیرانە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەی مانگ گیرانی نیمچە سێبەر بەدی دەكرێت، چونكە مانگ گیرانەكە لە بەرەبەیاندا دەستپێدەكات لەوكاتەشدا مانگ لەكاتی ئاوابووندایە و خۆرهەڵدێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگ گیرانه له هه‌رێمی كوردستان چ كاتێك ده‌بیندرێت، ناوبراو ڕایگەیاندووە، كه له كاتژمێر 6:33 خۆله‌كى به‌یانى به كاتى هه‌ولێر مانگ ده‌چێته ناوچه‌ى سێبه‌رى ته‌واو، به‌لام مانگ گیرانی تەواو لە هەرێمی كوردستان و عیراق بەدی ناكرێت".
له لایه‌كى تره‌وه رێبه‌ر رووستهم، شاره‌زا له‌بواری زانستی "ئاسترۆلۆجی" و ئه‌ندامی یه‌كێتی فه‌له‌كناسی عه‌ره‌بی - ئه‌فریقی به مالپه‌رى كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و مانگگیرانی ته‌واو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ڕووده‌دات، به‌لام له هه‌رێمی كوردستان مانگگیرانه‌كه ده‌كه‌وێته كاتژمێر 5:36 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به كاتی هه‌ولێر، بۆیه سه‌ره‌تای مانگگیرانه‌كه ناتوانرێت به‌ئاسانی ببینرێت، به‌ڵام له كاتژمێر 6:12 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان مانگیرانه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌بینرێت".
گوتیشی" مانگگیرانه‌كه له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كیشوه‌ری ئوستراڵیا، به‌شێك له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و ئاسیا، هه‌ردوو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و هێمن روو ده‌دات، له كاتی ده‌ستپێكردنی تا كۆتایی هاتنه‌كه‌ی ماوه‌ی 5 كاتژمێر و 15 خولهك ده‌خایه‌نێت، ماوه‌ی مانگیرانی ته‌واویش كاتژمێرێك و 3 خولهك ده‌خایه‌نێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.