بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی ئیدارهی راپهڕین رایگهیاند: لە شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین باوک و کوڕێک کوژران.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: رووداوهكه كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی كانوونی دووهمی 2019، لە گەڕەکی سەردەمی ناحیهی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین روویداوه و تیایدا کوڕ و باوکێک کوژراون.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دهشڵێت: لە ئێستادا تەرمەکانیان بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، و هێزەکانمان لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.