بهپێى زانیاریهكان ٪٧٥ی خەڵكی سنووری شنگال، ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوونە و بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی شارەکەیان ناتوانن بگەڕێنەوە.
لهم بارهوه قادر قەچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند" لە ٪٧٥ی خەڵكی شنگال لە كەمپەكان دان و لە هەرێمی كوردستان ئاوارەن و حكوومەتی هەرێمی كوردستان یارمەتی مرۆییان پێدەگەیەنێت، لەگەڵ رێكخراوە خێرخوازییەكان و ئەوان لەبەر خراپی دۆخی ناوچەكەیان، ناتوانن لەم بارودۆخەدا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
گوتیشی" دۆخی شنگال ئێستا بەستراوەتەوە بە دۆخی كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكانی تر و ئەگەر دەستوور جێبەجێ بكرێت و ئەو رێككەوتنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بخرێتە بواری كردارەوە و دەسەڵاتی شەرعی بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە و هەروەها ئەو هێزە میلیشیایانەش لەسنوورەكە نەمێنن، ئەوا دۆخی ناوچەكە بەگشتی ئاسایی دەكرێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.