به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیسه‌وه به‌چه‌ند مادههیهك داواكراو بوون .
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چوار تۆمه‌تبار له بازگه‌یه‌كی پشكنینی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ده‌ن و هه‌ڵدێن هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و سنوره دوای تۆمه‌تباران ده‌كه‌ون و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و ده‌ستیش ده‌گیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و ده‌مانچه‌یه‌كدا كه به تۆمه‌تباران بووه ، دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباران چه‌ندین فه‌رمانی گرتنیان هه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له ئێستادا هه‌ریه‌كه له تۆمه‌تباران : (ب ، س ، ع ) ،(ف ، ح ، ح ) ،(ش ، ع ، ف ) ،(ر ، ك ، غ ) .به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی : 456 ، 457 ،459 و چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌یاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراون كه له هه‌ریه‌ك له بنكه‌كانی پۆلیسی (ده‌ربه‌ندیخان ، سه‌رچنار ، شارباژێڕ ، سیته‌ك ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، تاسڵوجه ،حه‌سار ، بازیان ) فه‌رمانی گرتنیان هه‌بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.