كارمهندێكی هاتووچۆی ههولێر، دوێنێ ئۆتۆمبێلی ژماره 654 هاتوچۆی لە شوێنی نەگونجاو ڕاگرتبوو سزادرا و لە پیشەی شۆفێری دوورخرایەوە.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگهیاند به بڕیاری بهرێوهبهری هاتوچۆی ههولێر ئهو شوفێر (سێ) سزای بهسهردا سهپێندرا، بڕی 30 هەزار دینار و سێ رۆژ بهندكردن و له كاری شوفێریش دوورخرایهوه.
فازیل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر له لێدوانێكدا تایبهت به ماڵپهری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند، ئەو كارمهنده بڕی 30 هەزار دینار لەبری پسوڵەی سەرپێچی لە موچەکەی بڕدراوە.
فازیڵ حاجی ئەوەشی وتووە ، جگە لە بڕینی 30 هەزار دینار لە موچەکەی لە پیشەی شۆفێری دوورخراوەتەوە و ماوەی سێ ڕۆژیش بەندکراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ كارمهندێكی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە شوێنێکی نەگونجاو ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی ڕاگرتبوو، لەلایەن هاوڵاتییەکەوە پەیامێکی وەکو پسوڵەی سەرپێچی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی بۆ دانرا و، دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.
ئەو هاوڵاتییە لەسەر پسوڵەی سەرپێچییەکە بۆی نووسیبوو ئەفسەری هاتوچۆی بەڕێز تکایە لە شوێنی گونجاو سەیارەکەت ڕاگرە، و دەفتەری غەرامە لای خۆتە بڕی 30 هەزار بنوسە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.