کۆنسوڵخانەی هیندستان لەمەودوا لە شاری سلێمانیش ڤیزا بە بازرگانان و هاووڵاتیان دەدات و پێویست ناکات سەردانی هەولێر بکەن.
كونسوڵخانەی هیندستان نووسینگەیەك لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی دەكەنەوەو مانگی دووجار رێوشوێنە یاسایی و كارگێڕییەكانی تایبەت بە پێدانی ڤیزا(پەنجەمۆر و مامەڵەكان) بۆ بازرگانان و هاووڵاتیانی پارێزگاكە ئەنجام دەدەدن
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، راگەیاند " لە گفتوگۆدایەن لەگەڵ لایەنی هیندستان و لەو قۆناغەداین كە لەمانگێكدا دوو رۆژ دیاری بكەین بۆ پێدانی ئەو خومەتگوزارییە بە بازرگانان و هاووڵاتیان، بەتایبەت راییكردنی مامەڵەی ئەوانەی كە بۆ نەخۆشی سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانییش رایگهیاندووه ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە كە چیتر هاووڵاتیان و بازرگانان نەچنە هەولێر بۆ رایی كردنی مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا و هەر لەسلێمانی ڤیزاكەی پێبدرێت.
شایهنی باسه بهپێی زانیاریهكان نرخی ڤیزای هیندستان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە نەخۆشیان هەیە (83)دۆلارە، بۆ گەشتوگوزار (103)دۆلارە، بۆ كاری بازرگانی (123)دۆلارە، لەسلێمانیش هەر ئەو نرخە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.