Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:41

لە شارۆچکه‌ی (ڕزگاری)ی گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

گوتوویەتی خۆم دەکوژم
کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، لە شارۆچكه‌ی رزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر گەنجێك كۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، هێزەكانی پۆلیسیش پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردوەتەوە.

ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو 18/1/2019، کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ لە شارۆچكه‌ی (ڕزگاری)ی سەر بە پارێزگای ھەولێر، بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

لەبارەی ھۆکاری ڕووداوەکەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر گوتی: لەگەڵ ماڵەوەیاندا دەمەقاڵێی بووە، دواتر دەمانچەی لەگەڵ خۆی بردووە و چووەتە سەربانی خانووەکەیان و گوتوویەتی خۆم دەکوژم، ماڵەوەیان پێیان وابووە کە لە حاڵەتی تووڕەبوونە و خۆی دواتر دێتە خوارەوە، بەڵام پشتی لێ کردوون و گوللەیەکی بە سەری خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.