پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 19 ى 1 ى 2019 ، له‌شارۆچكه‌ى سه‌ید سادق مینى پاسێكى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر گڕی گرت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌شوێنى ڕووداوه‌كه به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سوتانى مینى پاسه‌كه ته‌نیا زیانى ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زیانى گیانى نه‌بووه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند ، ڕووداوه‌كه له‌نزیك كانى پانكه‌ى قه‌زاكه ڕوویداوه ، باسى له‌وه‌ش كرد به‌هۆی شۆرتى كاره‌باوه مینى پاسه‌كه گڕی گرتووه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.